Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پەروەردە
بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان.
هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە
دەربارەی کازیوەی چوارتا
مەڵبەندی ڕۆشنبیری کایوەی منداڵان چوارتا پڕۆژەیەکە بێ بەرامبەرە کاردەکات بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٤ ساڵ. لە چەند بەشێک پێکدێت، چەندین کۆرس و بەرنامەی تایبەت پێشکەش دەکات کە تایبەتن بە دابینکردنی پێداویستییەکان و خۆشگوزەرانی منداڵان بەگشتی ئەم پرۆژەیە لە ١/٦/٢٠٠٦ دامەزراوە
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان:
چاودێری کردنی سوودمەندانی بەش –
ئامادەکردنی پلانی هەفتانە و چالاکی پەروەردەیی و کارکردن بە میتۆدی پەروەردەیی گونجاو –
ئامادەکردنی راپۆرتی مانگانەی بەش –
هاوکاریکردنی بەشەکانی ناوپرۆژە لەکاتی پێویستدا –
پاپەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ –
بڕوانامە و داواکاریەکان
بڕوانامەی ئامادەیی،دیبلۆم –
شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –
شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمۆپیوتەر –
هیج کێشەیەکی یاسایی نەبێت –
ئارەزووی کارکردنی هەبێت لەگەڵ منداڵان –
ماوەی گرێبەست: مانگی ٩/٢٠٢٤ هەتا ٣١/١٢/٢٠٢٤
کاتی کارکردن: 12:00 نیوەرۆ هەتا 4:00 پاش نیوەرۆ
More Information
- Address Chwarta - Near the Chwarta Education Directorate
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بەشێوازی داواکراو پربکەرەوە