Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی 1991 دا، لەلایەن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە دامەزراوە کاردەکات لەپێناو دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵان و گەنجان بەبێ جیاوازی، لەڕێگەی دابینکردن و داکۆکیکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پاراستنی ماف و تەندروستی و پەروەردەی هەموو منداڵێک و گەنجێک
دەربارەی بەرنامەی گەنجان : بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان یەکێکە لە بەرنامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی (١٩٩٨) ەوە دامەزراوە. تایبەتە بە خزمەت کردنی گەنجان لە گشت بوارەکان و بەرەوپێشبردنی توانا و خولیاکانیان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان و تیمە گەڕۆکەکانی لە شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان. ئهم سهنتهرانە ناوهندێكه بۆ كۆكردنهوهی گهنجان ،بۆ برهودان به بههرهی هونهری ،زانستی ،ڕۆشنبیری ، وهرزشیهكانی تواناكانی گهنجان بهههردوو ڕهگهزهوه بێ جیاوازی. گهنجان ئهم سهنتهره به ماڵی دووهمیان دهزانن ، ڕۆژانه بهسهدان گهنج به ههردوو ڕهگهز سەردانی سەنتەرەکانمان دهكهن
:ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
پەرەپێدان و جێبەجێکردن و سەرپەرشتیکردنی بەرنامە و چالاکییەکانی گەنجان، لەوانەش کولتووری، هونەری، پیشەیی و وەرزشی
دڵنیابوون لەوەی کە بەرنامەکان لەگەڵ ئەرک و ئامانجەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هاوتەریبن، و پێداویستییەکانی گەنجانی ناوچەکە دابین دەکەن
دانانی بەرنامەی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەری چالاکی گەنجان
چاودێریکردن و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەری بەرنامە و چالاکیەکان و پێداویستییەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەنتەر و باشترکردنی دەرئەنجامەکان
نوێگەری لە کار و چالاکییەکاندا و پێشنیار کردنی بەرنامە و چالاکی نوێ لە پێناو خزمەتکردنی گەنجاندا
ناساندنی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان و کار و چالاکییەکانیان لەلای یەکە ئیدارییەکان، ڕێکخراوەکان، و خەڵکی گشتی ناوچەکە
بەڕێوەبردنی پرۆژەی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار لەسەر بنەمای پلانی کاری ساڵانە یان هەر کارو چالاکیەک بێتە پێشەوە
دانانی بودجە و پلانی ساڵانەی پرۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی گەنجان و کارمەندان و بەشەکانی پرۆژەکە، وە بەکارهێنانێکی دروست بۆ بودجەی ڕێکخراو
ئامادە کردن و ناردنی ڕاپۆرتی مانگانە و ساڵانەی پرۆژەکە، ناردنی ڕاپۆرتی چالاکی و ڕاپۆرتی بودجە
سەرپەرشتی کردنی سەرجەم کارمەندان بە ئامادە بوون و هەستان بە ئەرکەکانیان لە پرۆژەکەدا، هەروەها هەڵسەنگاندن، دانانی پلانی ئیشکردنی ساڵانە، مانگانە و هەفتانە
پێشکەشکردنی پشتگیری بەردەوام و پەرەپێدانی پیشەیی بۆ ستاف
سەرپەرشتیکردنی چاککردنەوە و سەلامەتی دامەزراوە و ئامێرەکانی سەنتەرەکە
ڕاپۆرتکردنی سەلامەتی دامەزراوە و ئامێرەکانی سەنتەرەکە
ئەنجامدانی هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامەوە پێی دەسپێردرێت
بڕوانامە و داواکاریەکان
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کاری کۆمەڵایەتی، پەروەردە، ڕاگەیاندن، بەڕێوەبردن، یان بوارێکی پەیوەندیدار
ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە پەرەپێدانی گەنجان، بەڕێوەبردنی بەرنامە، یان بوارێکی پەیوەندیدار
توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی بەهێز بێت
هەبێت (MS office) شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و
توانستی زمانی کوردی زۆر باش بێت (ئاخاوتن، نوسین، خوێندنەوە)، شارەزایی زمانی ئینگلیزی خوازراوە
شارەزایی پرسە کلتوری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە ناوخۆییەکان بێت کە کاریگەرییان لەسەر گەنجان هەیە لە ناوچەکە
دانیشتووی شاری کەلار یا دەوروبەر بێت
شوێنی کار: سەنتەری چالاکی گەنجان-کەلار
بەرنامە: بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان
سەپەرشتیاری ڕاستەوخۆ: بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان
ماوەی گرێبەست: ١ ساڵ
کاتی کارکردن: ٧ کاتژمێر و نیو لە ڕۆژێکدا،
ڕۆژانی کارکردن: یەک شەممە بۆ پێنج شەممە
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گۆۆگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە