Kurdistan Save the Children

لێپرسراوی بەڕێوەبردنی کەیس – سلێمانی

Job Expired

Job Overview

دەربارەی منداڵپارێز

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە

دەربارەی بەرنامەی پاراستنی منداڵ

بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە ساڵی ۱۹۹۱ دامەزراوە بە ئامانجی پاراستنی مافەکانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵ. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ  هەموو منداڵێک، دوور لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و ئستغلال کردن بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ منداڵێک مامەڵەی خراپ لەگەڵ ناکرێت، پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵ و هەموو ئەو یاسا و ڕێککەوتننامانەی پەیوەستە بە مافەکانی منداڵان بنەمان بۆ هەموو پرۆژە و چالاکییەکانی بەرنامەکە لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا، ستراتیژی بەکارهێنراو لە پڕۆژە و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەدا بریتییە لە کارکردن لەسەر پڕۆژەی چاودێری پاراستنی منداڵی ئیشکەر وبەڕێوبدرنی کەیس و پڕۆژەی گرتنەخۆ و پڕۆژەی هێڵی فریاکەوتنی منداڵ١١٦ و پرۆژەی پاراستن و پاڵپشتی دەروونی  کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی پەنابەر بە هەماهەنگی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری  پەنابەر

 

ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان:

 

 هەڵسەنگاندنی ڕاپۆڕتی کەیسەکانی پاراستنی منداڵ بە شێوازی مانگانە و وەرزی ، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسانەی کە کراوەن    پێویستییان بە بەڕێوبردنی کەیس هەیە

  دابەشکردنی ئەرکی کارمەندانی کۆمەڵایەتی بەجۆرێک بەپێی بارودۆخی کەیسەکان بەڕێوبردنی کەیسییان بۆ ئەنجام بدەن، هەروەها پاڵپشتی کارمەندە کۆمەڵایەتییەکان بکات لە شێوازی بەڕێوبردنی کەیسەکان

لەکاتی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی کەیسەکان ، نیگەرانی پاراستنی منداڵ دەستنیشان بکرێت بۆ نموونە نیگەرانیەکان (توندوتیژی ، اسغلال کردن ، هاوسەرگیری پێشوەخت……) پاشان ڕەوانەی کارمەندە کۆمەڵایەتییەکانی بکات

نوسینی ڕاپۆڕتی کەیسەکان و پاشان ناردنی بۆ بەڕێوبەری بەرنامە ، کە ئامانجی پرۆژەکە جێبەجێ بکات

چاودێری کردنی شێوازی کارکردن بە ستانداردی ناوخۆیی و دەرەکی ، هەروەها ڕێگە نیشاندەرەکانی شێوازی ڕەوانەکردنی کەیس بەپێی ستانداردە سەرەتاییەکان و ستانداردە مرۆییەکان

 CPIMS+  بەکارهێنانی سیستمی

 بەکارهێنراو CPIMS+ چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەڵگەنامەی کەیسەکان بە وردی ، پێداچوونەوەی ڕاپۆڕت و سیستمی

تۆمار کردنی زانیارییەکان بەشێوەیەکی نهێنی و پارێزراو، وە هاوبەشی پێکردنی زانیاریەکان بەپێی ڕێنماییەکان

پاڵپشتی کردنی هەموو ئەو کەیسانەی پێویستیان بە پاڵپشتی کردنە ( ئەگەر کەیسەکە مەترسی لەسەر هەبێت یان مەترسی نەبێت) بەپێی خزمەتگوزاری بەڕێوبردنی کەیس.

ئامادەبێت لە ئەنجامدان یان بەشداریکردن لە لە کەیس کۆنفرانس لە کاتی پێویستدا لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە بەڕێوەبردنی کەیس بۆ کەیسێک ئەنجام دەدەن

ئەنجامدانی هەموو کارو چالاکی پرۆژەکە بە گەرانەوە بۆ بەرێوەبەری بەرنامە

ئەرکی سەرپەرشتیکردنی کارمەندانی کۆمەڵایەتی بەرنامەکە دەکات بە گەرانەوە بۆ بەرێوبەری بەرنامە پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی هەمو ئەرکەکانیان

ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی ئاستی توانایی کارمەندان لە بنەماکانی پاراستنی منداڵ

دانانی پلان و پاڵپشتی کردنی کارمەندە کۆمەڵایەتییەکانی بەرنامە لە بارەی بەڕێوەبردنی کەیس و بابەتەکانی پاراستنی مند

سەردانیکردنی کەیسەکان بەپێی ئاستی مەترسی لە کاتی هەڵسەنگاندن یاخود داخستنی کەیسەکان

 

بڕوانامە و داواکاریەکان:

بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمەڵایەتی، دەروونناسی، کۆمەڵناسی، یان بوارێکی پەیوەندیدار –

ئەزموونی پیشەیی ماوەی سێ ساڵ زیاتر کاری ڕێکخراو و بەڕێوبردنی کەیسی ئەنجام دابێت –

شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس (ۆرد ، ئێکسڵ ، پاوەرپۆینت) –

توانای شیکار کردن و هەڵسەنگاندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان –

توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت –

زانیاری باشی هەبێت لەسەر بنەماکانی پاراستنی منداڵ. ئەزموونی کارکردن لە پاراستنی منداڵان، پەرەپێدانی کۆمەڵگا، یان شوێنە مرۆییەکان –

CPIMS+  شارەزایی تەواوی هەبێت لەبارەی سیستمی

کاتی کارکردن: کاتژمێر  ٨:٣٠ – ٤:٠٠   

.ماوەی گرێبەست:  (٦ مانگ)   ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەست

More Information

  • This job has expired!