Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز:
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەش دەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پەروەردە
بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان
هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکا
بەڕێوەبردنی پرۆژە –
دانانی بهرنامهی کاری پرۆەژەکە –
پێدانی ڕێنمایی بەكارمەندان ورێکخستنی ئەرک و کارەکانی رۆژانە –
بەڕێوەبردنی پرۆژەکە لەسەر بنەمای پلانی کاری ساڵانە یان هەر کارو چالاکیەک بێتە پێشەوە –
دانانی بودجە و پلانی ساڵانەی پرۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی پەروەردە و کارمەندانی بەشەکانی پرۆژەکە –
ئامادە کردنی و ناردنی ڕاپۆرتی مانگانە و ساڵانەی پرۆژەکە –
سەرپەرەشتی کردن سەرجەم کارمەندان بە ئامادە بوون و هەستان بە ئەرکەکانیان لە پرۆژەکەدا، هەروەها هەڵسەنگاندن، دانانی پلانی ئیشکردنی ساڵانە، مانگانە و هەفتانە
بڕوانامە و داواکاریەکان
بڕوانامەی ،دبلۆم یان بکالوریۆسی هەبێت –
شارەزایی لە وورد و اکسڵ و ئامادە کردنی ڕاپۆرت و کۆ کردنەوەی زانیاری –
شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –
ئەزمونی کاکردنی هەبێت لە ئیش کردن لەگەڵ منداڵان –
ئەزمونی کارکردنی هەبێت لە سەرپەرەشتی ستاف و دانانی پلانی کار –
تواناى داهێنان ودیزاین کردنی چالاکی هەبێت –
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پر بکەرەوە