Nawras Company

نوێنەرى فرۆشتن- بەشی مفرد

Job Expired

Job Overview

ناو نیشانی کار: نوێنەرى فرۆشتن- بەشی مفرد

شوێنی کار:  سلێمانی

ژمارەی کارمەند: ٢

هێڵی ڕاپۆرت: بەرپرسی تیمی فرۆشتن

مەبەستی کار: خزمەتکردنى کڕیار لە ڕێگەى فرۆشتنى بابەتەکان؛ پڕکردنەوەى پێداویستەیەکانى کڕیار..

ئەرکەکان :

  • خزمەتکردنى کڕیارەکانى ئێستا، بەدەستهێنانى ئۆردەر، بەدەستهێنانى کڕیارى نوێ لە ڕێگەى پلان وڕێکخستنى خشتەى کارى ڕۆژانە بۆ پەیوەندى کردن یان سەردانى کردنى کڕیارەکانى ئێستا یان ئەو شوێنانەى دەکرێت ببنە کڕیاڕى نوێ.

  • گۆڕینى ناوەڕۆک وشێوازى گەیاندن و قسەکردن و پێشکەش کردنى فرۆشتن بۆ کڕیار لە ڕێگەى لێکۆڵینەوە و دیراسەکردنى شوێنە جیاوازەکان.

  • پێشکەش کردنى ئۆردەرەکان بە گەڕانەوە بۆ لیستى نرخەکان و زانیارى لەسەر بابەتەکان.

  • زانیارى بەردەوام دەبەخشێت بە دەستەى بەڕێوەبردن لە ڕێگەى پێشکەش کردنى چالاکیەکان وڕاپۆرتى ئەنجامەکان، بۆ نموونە وەک پەیوەندى ڕۆژانە و ڕاپۆرتى سەردانیەکان، پلانى سەردانیەکانى هەفتانە، شیکارى ناوچەیی مانگانە وساڵانە.

  • پێشنیارکردنى گۆڕانکارى لە بابەتەکاندا، خزمەتگوزارى، ویاساکان لە ڕێگەى هەڵسەنگاندنى ئەنجامەکان و پێشەکەوتنەکانى ڕکابەرەکان.

  • چارەسەرکردنى کێشەکانى کڕیار لە ڕێگەى بەدواداچوون بۆ کێشەکان؛ دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان؛ ئامادەکردنى ڕاپۆرت، ئامادەکردنى پێشنیار بۆ دەستەى بەڕێوەبردن.

  • ئامادەکردنى ئەرشیف وڕیکۆرد لە ڕێگەى تۆمارکردنى زانیارى لەسەر فرۆشى ناوچەکان و کڕیارەکان.

  • بەشدارى کردن لە کارەکانى تیمەکەی وهەوڵدانى جدیی بۆ پێشخستنى گروپەکەى لە ڕێگەى بە دەست هێنانى ئامانجە پەیوەندیدارە پێویستەکان.

لێهاتوویەکان :

  • بروانامەی دبلۆم یان بەکالریۆس لە بەشى کارگێڕى کار یان بەشێکى پەیوەندیدار.

  • ڕاهێنانى پێشکەوتووى وەرگرتبێ لەسەر فرۆشتن، بازاڕگەڕى، وکارگێڕی کار.

  • ئەزموونى 2 ساڵ کەمترى نەبێت لە بازاڕگەڕى وفرۆشتن.

  • هاندانى خود، ئاڕاستەکردنى خود وە ئارەزوو کردن لە پێشبڕکێ و لێهاتوو بێت لە ڕێکخستن و پەیوەندى کۆمەڵایەتى

  • لێهاتووى زۆر لە گفتوگۆ و پەیوەندى کۆمەڵایەتى،ڕێک پۆش و زمان پاراو بێت.

  • هیچ کارێکی تری نەبێت

  • بەڕێوەبردنى کات وچارەسەرکردنى کێشە

  • تواناى کارکردن لە شەفتى جیاوازدا.

  • توانا جەستەییەکان: ئەو ئەرکانەى کە پێویستە لە بارودۆخى ئۆفیسدا بکرێت.

  • مۆڵەتى شۆفێرى هەبێت وئۆتۆمۆبێلی تایبەتی خۆی هەبێت گونجاوبێت بۆ کارەکەى.

ئەوانەى خوازیارن، دەتوانن سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:  [email protected]

  • بەو مەرجەى هەر کەسێک تەنها یەک جار سیڤی بنێرێت و وە پۆستى دیارى کراو لە ئیمەیڵەکەیدا بنووسێت.

  • دوا بەروار بۆ وەرگرتنی سیڤی ٢٤-١-٢٠٢٤

  • ئەوانەی زووتر سیڤی بنێرن چانسی چاوپيکەتنیان زیاترە

More Information

  • This job has expired!