Nawras Company

نوێنەرى فرۆشتن

Job Expired

Job Overview

ناو نیشانی کار : نوێنەرى فرۆشتن

شوێنی کار : پشدەر ( رانیە – چوار قورنە – حاجی ئاوا  قەڵا دزێ )

هێڵی ڕاپۆرت : بەر پرسی تیمی فرۆشتن

مەبەستی کار : خزمەتکردنى کڕیار لە ڕێگەى فرۆشتنى  کاڵاکان؛ پڕکردنەوەى پێداویستەیەکانى کڕیار.

 

:ئەرکەکان 

خزمەتکردنى کڕیارەکانى ئێستا، بەدەستهێنانى ئۆردەر، بەدەستهێنانى کڕیارى نوێ لە ڕێگەى پلان وڕێکخستنى خشتەى کارى ڕۆژانە بۆ پەیوەندى کردن یان سەردانى کردنى کڕیارەکانى ئێستا یان ئەو شوێنانەى دەکرێت ببنە کڕیاڕى نوێ.

گۆڕینى ناوەڕۆک و شێوازى گەیاندن و قسەکردن و پێشکەش کردنى فرۆشتن بۆ کڕیار لە ڕێگەى لێکۆڵینەوە و دیراسەکردنى شوێنە جیاوازەکان.

پێشکەش کردنى ئۆردەرەکان بە گەڕانەوە بۆ لیستى نرخەکان و زانیارى لەسەر کاڵاکان.

زانیارى بەردەوام دەبەخشێت بە دەستەى بەڕێوەبردن لە ڕێگەى پێشکەش کردنى چالاکیەکان و ڕاپۆرتى ئەنجامەکان، بۆ نموونە وەک پەیوەندى ڕۆژانە و ڕاپۆرتى سەردانیەکان، پلانى سەردانیەکانى هەفتانە، شیکارى ناوچەیی مانگانە و ساڵانە.

پێشنیارکردنى گۆڕانکارى لە کاڵاکان ، خزمەتگوزارى، و یاساکان لە ڕێگەى هەڵسەنگاندنى ئەنجامەکان و پێشەکەوتنەکانى ڕکابەرەکان.

چارەسەرکردنى کێشەکانى کڕیار لە ڕێگەى بەدواداچوون بۆ کێشەکان؛ دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان؛ ئامادەکردنى ڕاپۆرت، ئامادەکردنى پێشنیار بۆ دەستەى بەڕێوەبردن.

ئامادەکردنى ئەرشیف و ڕیکۆرد لە ڕێگەى تۆمارکردنى زانیارى لەسەر فرۆشى ناوچەکان و کڕیارەکان.

بەشدارى کردن لە کارەکانى تیمەکەی و هەوڵدانى جدیی بۆ پێشخستنى گروپەکەى لە ڕێگەى بە دەست هێنانى ئامانجە پەیوەندیدارە پێویستەکان.

 

لێهاتوویەکان:

  • بروانامەی دبلۆم یان بەکالریۆس لە بەشى کارگێڕى کار یان بەشێکى پەیوەندیدار.

  • ڕاهێنانى پێشکەوتووى وەرگرتبێ لەسەر فرۆشتن، بازاڕگەڕى، و کارگێڕی کار.

  • ئەزموونى 2 ساڵ کەمترى نەبێت لە بازاڕگەڕى و فرۆشتن.

  • هاندانى خود، ئاڕاستەکردنى خود وە ئارەزوو کردن لە پێشبڕکێ و لێهاتوو بێت لە ڕێکخستن و پەیوەندى کۆمەڵایەتى

  • لێهاتووى زۆر لە گفتوگۆ و پەیوەندى کۆمەڵایەتى،ڕێک پۆش و زمان پاراو بێت.

  • توانایەکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بەتایبەت ( مایکرۆسۆسفت ئۆفیس )

  • هیچ کارێکی تری نەبێت

  • بەڕێوەبردنى کات و چارەسەرکردنى کێشە

  • تواناى کارکردن لە شەفتى جیاوازدا.

  • توانا جەستەییەکان: ئەو ئەرکانەى کە پێویستە لە بارودۆخى ئۆفیسدا بکرێت.

  • مۆڵەتى شۆفێرى هەبێت و ئۆتۆمۆبێلی تایبەتی خۆی هەبێت گونجاوبێت بۆ کارەکەى.

 

ئەوانەى خوازیارن، دەتوانن سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەى خوارەوە:

[email protected]

بەو مەرجەى هەر کەسێک تەنها یەک جار سیڤی بنێرێت و وە پۆستى دیارى کراو (  نوێنەری فرۆشتن ) لە ئیمەیڵەکەیدا بنووسێت تاوه كو به روارى٣١-١٠-٢٠٢٢

 

 

 

-

More Information

  • This job has expired!
ADS