Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەش دەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی تەندروستی: هەموو منداڵێک شایەنی دەستپێکێکی تەندروستە لە ژیاندا
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەرنامەیەکی زۆرگرنگی لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دامەزراندووە بە ناوی بەشی تەندرووستی، ئەم بەرنامەیە پێکدێت لە چەند پرۆژەیەکی جیاواز کە کار دەکەن بۆ خزمەتکردنی منداڵان لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا وەک ئاوارەکان و پەنابەران و خانەخوێ
بەرنامەکە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک جێبەجێدەکرێت، هاوکاری دارایی پێشکەش بە خێزانی کەم دەرامەت دەکات بە گرتنەخۆی تێچووی نەشتەرگەری منداڵ و چارەسەرەکانیان، ئەمەش بە دەستنیشانکردنی چارەسەری پێویست،وە ئەگەر چارەسەر بەردەست نەبوو هەوڵدەدات چارەسەر لە دەرەوەی کوردستان دابین بکات بە ناردنی منداڵ بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی وڵات. هەروەها بانگهێشتکردنی تیمە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان نەک تەنها بۆ پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی بۆ منداڵان بەڵکو بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ بۆ بەرزکردنەوەی توانای ستافی پزیشکی ناوخۆیی
دەربارەی پرۆژەی ئارا: بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان دەکات بە دابینکردنی توێژەری کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە (نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە لە سلێمانی، نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر، و سەنتەری ژین لە دهۆک)
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
١. پاڵپشتیکردنی دەروونی وکۆمەڵایەتی منداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەو خێزانەکانیان
٢. ڕێکخستن و ئەنجامدانی چالاکی بۆ ئەو منداڵانەی دەستنیشانکراون و سەردانی نەخۆشخانە دەکەن بەمەبەستی چارەسەر.
٣. دەست نیشانکردنی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە پاڵپشتی دەروونی بەردەوام هەیە و ئەنجامدانی بەدواداچوون بۆیان
٤. تۆمارکردنی وردەکاری چالاکییەکان
٥. دەستنیشانکردنی ئەو کەیسانەی پێویستیان بە هاوکاری دارایی هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانیان
بڕوانامە و داواکارییەکا
هەڵگرانی بڕوانامەی دەرووناسی دەروناسی کلینکی وکۆمەڵناسی وهونەرەجوانەکان وپەروەردەی تایبەت –
زمانی کوردی وعەرەبی مەرجی سەرەکین بۆ وەرگرتن، زانینی زمانی ئینگلیزی ئینگلیزی باشترە –
حەزی کارکردنیان هەبێت لە پاڵپشتیکردنی کۆمەڵایەتی و دەروونی منداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەدا –
پاڵپشتیکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پرۆژەی ئارا/نەخۆشخانەی نانەکەلی (یەک پۆست)
پاڵپشتیکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پرۆژەی ئارا/سەنتەری ژین (دوو پۆست)
شێوازی کارکردن: پارت تایم (٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا )
ماوەی پەیوەستنامە: لە ١/١١/٢٠٢٤ ەوە تا ٣١/١٢/٢٠٢٤ ، ئەگەری نوێکردنەوەی هەیە
More Information
- Address Erbil - Eskan behind chwarchra Hotel
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە