Kurdistan Save the Children

چارەسەرکاری سروشتی

Job Expired

Job Overview

دەربارەی منداڵپارێز

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە

دەربارەی بەرنامەی پەروەردە

بەرنامەی په‌روه‌رده‌ سه‌رپه‌رشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له‌(مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕۆشنبیری كازیوه‌ی منداڵان چوارتا، عەربەت  ) ،خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شه‌هید جه‌باری تێکەڵ،سه‌نته‌ری ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، باخچه‌ی كازیوه‌/ كه‌مپی عه‌ربه‌ت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژه‌ی خولى هاوينه‌ لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان.

هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە

 

ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان:

شارەزای کارکردن بێت لەگەڵ منداڵان بە دەست و ئامێر –

توانای چارەسەرکردنی کەیسی منداڵی هەبێت و ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ منداڵدا هەبێت –

هاوکاریکردنی خێزانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بابەتی چارەسەری سروشتی بە منداڵەکانیان –

نوسینی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانە –

بەشداریکردن لە هەڵمەتە وشیاریەکان و چالاکیەکانی سەنتەر –

بڕوانامە و داواکاریەکان:

بروانامەی پەیمانگا یان زانکۆ –

ئەزمونی مامەڵە کردن و کارکردن –

شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –

ماوەی گرێبەست: مانگی ٦/٢٠٢٤ هەتا  ٣١/١٢/٢٠٢٤ 

کاتی کارکردن: ٨:٣٠ بۆ ٣:٠٠ 

More Information

  • This job has expired!