Kurdistan Save the Children
Kurdistan Save the Children

کارمەندی بەرنامەی

Job Expired

Job Overview

دەربارەی منداڵپارێز

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەش دەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە

دەربارەی بەرنامەی پەروەردە

بەرنامەی په‌روه‌رده‌ سه‌رپه‌رشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له‌(مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕۆشنبیری كازیوه‌ی منداڵان چوارتا، عەربەت) ،خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شه‌هید جه‌باری تێکەڵ،سه‌نته‌ری ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، باخچه‌ی كازیوه‌/ كه‌مپی عه‌ربه‌ت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژه‌ی خولى هاوينه‌ لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان.

هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیەکانی بەرنامە

ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان:

کۆکردنەوە وچێککردنەوە و ئامادەکردنی ریپۆرتی مانگانەی گشت پرۆژەکانی بەرنامەی پەروەردە

ئامادەکردنی پلانی سەردانیکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی پەروەردە ومۆنیتەرین کردنی چالاکیەکان و ریپۆرتکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە بەشەکان و بینای پرۆژەکاندا هەیە

کۆکردنەوەی داتای مانگانەی پرۆژەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوی پرۆژەکان وبەشی پێشوازی و دواتر لەسەر کلێشەی تایبەتی رێکخراو دەکرێتەوە بە ریپۆرت و ئاگاداربوون لە تارگێتی مانگانەو سێ مانگی و شەش مانگی و ساڵی سەرجەم بەش و چالاکیەکانی پرۆژەکان

هاوکاریکردنی بەرنامە لەو ئیڤینتانەی بەشداری تێدا دەکرێت

بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسانەی کە دێتە بەرنامەی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەرێوەبردنی کەیس

بڕوانامە وداواکاریەکان

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت –

ئەزمونی کارکردنی لە رێکخراو کەمتر نەبێت لە ساڵیک

شارەزایەکی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی عەرەبی و کوردی –

شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان

شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمۆپیوتەر

توانای کارکردنی هەبێت لە دەروەی سەنتەری سلێمانی و توانای مانەوەی هەبێت

هیج کێشەیەکی یاسایی نەبێت

ماوەی گرێبەست: /9/2024 هەتا 31/12/2024

کاتی کارکردن: 8:30 بەیانی هەتا 4:00 پاش نیوەرۆ

More Information

  • This job has expired!