Dam Bayan
Dam Bayan

کارمەندی داتا تۆمارکردن و کۆنترۆڵکردن – Data Entry & Controller

Job Expired

Job Overview

کارمەندی داتا تۆمارکردن و کۆنترۆڵکردن

هەلی کار
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی قیر لە شاری هەولێر پێویستی بە کارمەندی داتا تۆمارکردن و کۆنترۆڵکردن هەیە، کە ٢٠کم لەدەرەوەی شاری هەولێرە و شوێنی مانەوە و خواردن لەسەر کارگە دەبێت و کاتی کارکردن ٨ کاتژمێر دەبێت (جگە لە کاتەکانی نان خواردن و پشوو) ، دەکرێت لەهەندێک حاڵەتتدا ماوەکە درێژ بکرێتەوە بەپێێ پێویستی ئەرکەکە

 

ئەرک و بەرپرسیاریەتی:

١- تۆمارکردنی گشت جوڵەی هاتن و دەرچوون لە خاڵی کۆنترۆڵکردن بەووردی و لەکاتی خۆیدا بێ دواکەوتن.

٢- پشکنین و دڵنیابوونی فیزیکی بۆ گشت ئۆتۆمبێلەکان (ژمارە، ناوی شوفێر، و تاد..)

٣- دڵنیابوونەوە و بەدواداچوون بۆ جۆر و مەبەست و کاتی جوڵەی بارهەڵگرەکان

٤- ڕاگرتن و تۆمارکردنی گشت تۆمارەکانی هاتن و دەرچوون بە سیستەمەکانی ئەلیکتریۆنی کۆمپانیا.

٥- ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ڕاگرتنی تۆماری تەواوی خواستراو لەگەڵ ڕاپۆرتی ڕۆژانە (بەپێی داواکاری).

٦-  توانادار و شارەزا بێت لەڕاگرتنی گشت ئەژمارەکانی تۆمارکردن و قەپان و ناردنی داتای ڕاستەوخۆ بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەبێ دواکەوتن.

٧- بەرپرسیار دەبێت لە هەماهەنگی تەواو و لەکاتی خۆی لەگەڵ گشت یەکەکانی دیکەی کارگە و  کۆمپانیا.

٨- هەڵگرتن و ڕێکخستنی گشت فایلە تایبەتمەندەکانی یەکەی دیاریکراو.

٩- نوێکردنەوەی زانیاری و گەیاندنی داتای خواستراو لە گروپی واتس ئاپ.

١٠- وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختە لە سەرپەرشتیار و  ئاگادارکردنەوەی لە پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان. هەروەها لەگەڵ ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکی دیکە کە سەرپەرشتیارەکەی پێی دەسپێرێت.

ئەزموون و کارەکتەر:

١- پێویستە بەلانی کەم دەرچووی پەیمانگا یان زانکۆ بێت

٢- لانی کەم ساڵێک ئەزموونی کاری هاوشێوەی هەبێت لەبواری داتا تۆمارکردن (داتا ئێنتری)

٣- توانای کارکردنی لەژێر فشار هەبێت و کەسێکی ووریا و چالاک بێت

٤- ئەزموونی بەکارهێنانی بەرنامە تایبەتمەندەکانی قەپانی ئەلیکترۆنی و بەرنامەکانی میکرۆسۆفت ئۆفیسی هەبێت، بەتایبەتی (ئێکسڵ )

٥- زمانەکانی کوردی و عەرەبی بزانێت، گەر ئینگلیزی بزانێت ئەوا باشترە

٦- هاوکار و هاورێ بێت لەشوێنی کارەکەی و توانای کارکردنی لەگەڵ تیمیدا هەبێت

٧- توانای شیکاری هەبێت بۆ داتاکان

گەر ئەم مەرجانە لە تۆدا هەیە، سی-ڤییەکەت بنێرە بۆ  [email protected] و ئاماژە بە هەلی کاری Data Entry بدە لە ناوەڕۆک.

ماوەی کارکردن: ٢٥ ڕۆژ لە مانگێکدا
کاتژمێری کارکردن:  ٨ کاتژمێری کارکردن (جگە لەکاتەکانی نان خواردن و پشوودان)

شوێنی مانەوە: لەسەر کۆمپانیا دەبێت

خواردنی ڕۆژانە:  لەسەر کۆمپانیا دەبێت

مووچە: ٥٠٠ – ٧٠٠ هەزار دەبێت (بەپێی ئەزموون و چالاکی کەسەکە)

More Information

  • This job has expired!