Kurdistan Save the Children
Kurdistan Save the Children

یاریدەدەری ڕاهێنەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

Job Expired

Job Overview

دەربارەی منداڵپارێزی کوردستان 

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە

دەربارەی بەرنامەی پەروەردە:

بەرنامەی په‌روه‌رده‌ سه‌رپه‌رشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له‌(مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕۆشنبیری كازیوه‌ی منداڵان چوارتا، عەربەت) ،خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شه‌هید جه‌باری تێکەڵ،سه‌نته‌ری ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، باخچه‌ی كازیوه‌/ كه‌مپی عه‌ربه‌ت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژه‌ی خولى هاوينه‌ لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان.

هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە

دەربارەی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی 

ئەم سەنتەرە لەڕۆژی ١/٦/٢٠١٤   دامەزراوە و خزمەتگوزاری بێبەرامبەر پێشکەش دەکات بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، بە پڕۆژەیەکی گرنگ هەژمار دەکرێت بۆ ئەو منداڵانەی کە پێداویستیی پەروەردەیی جیاواز و بێهاوتایان هەیە لە هەرێمی کوردستاندا، ئەم دامەزراوەیە ڕاهێنانی جەستەیی تایبەت و پەروەردە دابین دەکات بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ،لەڕێگەی  پسپۆڕانی شارەزاوە لەو بوارەدا. ئەم هەوڵە جەخت دەکاتەوە لەسەر یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی کە ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە لە بەشداریکردنیان لە قوتابخانە ئاساییەکان. بە بەکارهێنانی ڕێبازێکی زانستی مۆدێرن، ئەم منداڵانە سەرچاوەی پێویستیان هەیە بۆ خۆلادان لە شکستە ئەکادیمییەکان.

ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان 

یارمەتی ڕاهێنەر دەدات لە جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی فێرکاری کە بۆ فێربوونی منداڵانی خاوەن پێویستی تایبەت داڕێژراو –

یارمەتیدان لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێشکەوتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت. یارمەتیدان لە پاراستنی تۆمارەکان

یارمەتیدان لە ئامادەکردنی کەرەستەی فێرکاری، سەرچاوە و چالاکییەکان کە بەپێی پێداویستی هەر منداڵێک بگونجێت –

یارمەتیدان لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری لەبار بۆ سەرکەوتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت –

ئاسانکاری بۆ پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان ڕاهێنەر، منداڵان، خێزانەکان و ئەندامانی تری تیمەکەدا –

ئەنجام دانی گشت ئەو ڕاهێنانانەی کەبۆی دیاری دەکرێت لەلایەن ڕاهێنەری  منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پرۆژەکەدا  –

بەشداریکردن لە هەڵمەتە هۆشیاریەکان و چالاکیەکانی بەرنامە –

هاوکاریکردنی بەشەکانیتری پرۆژەکە لەکاتی پێویستدا –

  

بڕوانامە و داواکاریەکان

بروانامە لە سۆشیولۆجی یان پەروەردەی تایبەت –

ئەزمونی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت –

شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –

شارەزایی لە زمانی عەرەبی و کوردی –

ماوەی گرێبەست: لە ١٥\٩\٢٠٢٤ -٣١\١٢\٢٠٢٤

کاتی کارکردن:٠٨:٣٠ -١٢:٠٠

More Information

  • This job has expired!