Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پەروەردە
بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت ) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان.
هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان:
شارەزای کارکردن بێت لەگەڵ منداڵان بە دەست و ئامێر –
توانای چارەسەرکردنی کەیسی منداڵی هەبێت و ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ منداڵدا هەبێت –
هاوکاریکردنی خێزانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بابەتی چارەسەری سروشتی بە منداڵەکانیان –
نوسینی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانە –
بەشداریکردن لە هەڵمەتە وشیاریەکان و چالاکیەکانی سەنتەر –
بڕوانامە و داواکاریەکان:
بروانامەی پەیمانگا یان زانکۆ –
ئەزمونی مامەڵە کردن و کارکردن –
شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –
ماوەی گرێبەست: مانگی ٧/٢٠٢٤ هەتا ٣١/١٢/٢٠٢٤
کاتی کارکردن: ٨:٣٠ بۆ ٣:٠٠
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گووگڵ فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە