Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی 1991 دا، لەلایەن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە دامەزراوە کاردەکات لەپێناو دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵان و گەنجان بەبێ جیاوازی، لەڕێگەی دابینکردن و داکۆکیکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پاراستنی ماف و تەندروستی و پەروەردەی هەموو منداڵێک و گەنجێک
دەربارەی بەرنامەی گەنجان و سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار : بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان یەکێکە لە بەرنامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی (١٩٩٨) ەوە دامەزراوە. تایبەتە بە خزمەت کردنی گەنجان لە گشت بوارەکان و بەرەوپێشبردنی توانا و خولیاکانیان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان و تیمە گەڕۆکەکانی لە شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجان- کەلار، یه‌كێكه لهپرۆژەکانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، له ساڵی ٢٠٠٢ دامه‌زراوه. ئه‌م سه‌نته‌ره ناوه‌ندێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجان ،بۆ بره‌ودان به به‌هره‌ی هونه‌ری ،زانستی ،ڕۆشنبیری ، وه‌رزشیه‌كانی تواناكانی گه‌نجان به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه بێ جیاوازی. گه‌نجان ئه‌م سه‌نته‌ره به ماڵی دووه‌میان ده‌زانن ، ڕۆژانه به‌سه‌دان گه‌نج به هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز سەردانی ئەم سەنتەرە ده‌كه‌ن.
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
نوسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری سەنتەر –
کارکردن لەسەرداتابەیسی تایبەت بە بەرنامەی گەنجان و تۆمارکردن و پاراستنی داتا‌کان –
ئامادە کردن وکارکردن لەسەر فۆڕمی فێرخوازەکان –
بەجێگەیاندنی کاروباری ڕاگەیاندن بۆ خول و چالاکیەکان –
پاراستنی تۆمار و بەڵگەنامەی وردی هەموو چالاکییەکانی –
بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی تر داوای لێبکرێت لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەر –
بڕوانامە و داواکاریەکان
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی کار یان بوارێکی پەیوەندیدار –
ئەزموونی پیشەیی ٣ ساڵ لە بواری کارگێڕیدا –
توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت –
توانای گەشتکردن بۆ دەرەوەی شاری کەلار –
زانیاری باشی هەبێت لەسەر بەرنامەی گەنجان –
ئاستی زۆر باش لە توانستی زمانی کوردی (نوسین، خوێندنەوە و ئاخاوتن) –
کاتی کارکردن: لە ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:30 – 5:00 (١ کاتژمێر پشووی نیوەڕوان)
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە