Dam Bayan
Dam Bayan

Field Coordinator – کارمەندی مەیدانی

Job Overview

هەلی کار

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی قیر لە شاری هەولێر پێویستی بە کارمەندی مەیدانی هەیە، کە ٢٠کم لەدەرەوەی شاری هەولێرە و شوێنی مانەوە و خواردن لەسەر کارگە دەبێت و کاتی کارکردن لە 8:00 بەیانی تاکو 5:00 ئێوارەوەیاخود بەشێوەی شیفت دەبێت (بەپێی خواستی ئەرکەکە دەگۆڕێت)، دەکرێت لەهەندێک حاڵەتتدا ماوەکە درێژ بکرێتەوە بەپێێ پێویستی ئەرکەکە، رۆژانی کارکردن 25 ڕۆژە لە مانگێکدا

داواکار پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت:

١- ڕەگەزی نێر بێت و کەسێکی مەیدانی بێت

٢-  ووردبین و توانای بەدواداچوونی هەبێت

٣- ماوەی سێ مانگ لە کارکردنی ئەزموونیدا دەبێت

کارمەندی مەیدانی

ئەرک و بەرپرسیاریەتی:

١- تۆمارکردن و ڕاگرتن و نوێکردنەوەی جوڵەی بارهەڵگرەکان لە مەیدان و خاڵەکانی بارکردن و بەتاڵکردن، بە هەردوو شێوازی ئەلیکترۆنی و نوسین.

٢- دڵنیا بێت لە جۆری بەرهەم و سەرنج و تێبینییەکان پێش بارکردن یان بەتاڵکردن.

٣- ڕێنمایی سەلامەتی و پێویست بداتە شوفێرەکان پێش بارکردن و بەتاڵکردن.

٤- ڕاگرتنی تۆماری عەمبارەکان و شیکاری رۆژانە لەسەر بڕ و جۆری بەرهەم و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە.

٥- توانادار و شارەزا بێت لەڕاگرتنی ئەژماری جیاواز و مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کۆمپانیا و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هەفتانە و مانگانە.

٦- نوێکردنەوەی زانیاری و گەیاندنی داتای خواستراو لە گروپی واتس ئاپ و سیستەمی کۆمپانیا.

٧- وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختە لە بەڕێوەبەر و  ئاگادارکردنەوەی لە پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان. هەروەها لەگەڵ ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکی دیکە کە بەڕێوەبەر پێی دەسپێرێت.

ئەزموون و کارەکتەر:

١- پێویستە بەلانی کەم دەرچووی کۆلێژ بێت

٢- لانی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری هاوشێوەی هەبێت بەتایبەتی لەبواری مەیدانی و بەرهەمهێنان

٣- توانای کارکردنی لەژێر فشار هەبێت و توانای شیکاری داتای هەبێت

٤- ئەزموونی بەکارهێنانی بەرنامە ژمێریارییەکان و بەرنامەکانی میکرۆسۆفت ئۆفیسی هەبێت و وورد بێت لەڕاپەڕاندنی ئەرکدا

٥- زمانەکانی کوردی و عەرەبی بزانێت

٦- هاوکار و هاورێ بێت لەشوێنی کارەکەی و توانای کارکردنی لەگەڵ دەستەدا (تیم) هەبێت

 

بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ: سەرپەرشتیاری مەیدانی

 

 

More Information

Apply for this job