Kurdistan Save the Children

Youth Program Officer

Job Expired

Job Overview

منداڵپارێزی کوردستان 

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە.

ئەرک و بەرپرسیارێتی کارمەندی بەرنامەی گەنجان

کۆکردنەوەی ڕاپۆرتی بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان و  ئامادەکردنی بۆ بەڕێوبەری بەرنامە

داخڵکردنی داتاکان و لەبەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان

چاودێری کردنی کارو چالاکیەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان بە هاوکاری بەڕیوبەری بەرنامە

چاودێری کردنی لیستی میوان و لیستی ئامادەبووون، مۆڵەتی ساڵانە و مۆڵەتی کاتی بە هاوکاری بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕیوەبەری بەرنامە

سەردانکردنی مەیدانی بۆ پرۆژەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان

هاوکاریکردنی بەڕیوەبەری بەرنامە لە چاودێری کردنی فیستیفاڵ و چالاکیە هونەرییەکانیەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی توانی گەنجان

هەر کاروبارێکی دیکە کە لە لایەن بەڕیوبەری بەرنامە بۆی دیاری دەکرێت

مەرجەکان

هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریس

ئەزموونی زیاتر لە ساڵێک لە کاری ڕێکخراوەی نا حکومی

زمانی ئینگلیزی بزانێت

شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر

ئارەزوی کارکردن لە بواری گەنجان

More Information

  • This job has expired!