Kurdistan Save the Children

کارمەندی کارگێڕی – سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان

Job Expired

Job Overview

دەربارەی منداڵپارێز: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی 1991 دا، لەلایەن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە دامەزراوە کاردەکات لەپێناو دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵان و گەنجان بەبێ جیاوازی، لەڕێگەی دابینکردن و داکۆکیکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پاراستنی ماف و تەندروستی و پەروەردەی هەموو منداڵێک  و گەنجێک

دەربارەی بەرنامەی گەنجان و سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان: بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان یەکێکە لە بەرنامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی (١٩٩٨) ەوە دامەزراوە. تایبەتە بە خزمەت کردنی گەنجان لە گشت بوارەکان و بەرەوپێشبردنی توانا و خولیاکانیان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان و تیمە گەڕۆکەکانی لە شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان. سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان لەساڵی  ١٩٩٩  دامەزراوە بە ئامانجی گرنگیدان بە بەهرەو توانای گەنجان، دەرخستنی تواناکانیان، کاردەکات لە کایە (هونەری و ڕۆشنبیرییەکان, چالاکیە پیشەیی و مەدەنی و ژینگەیی و وەرزشی و زانستی و میدییای و فێربوونی زمانەکان و ئامادەکردنی کۆڕو سیمینار ) کە لەگەڵ خواست و داواکارییەکانی گەنجاندا گونجاو بێت, کاردەکات لە پێناو ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەباری گونجاوی کۆمەڵایەتی دەروونی و بەرجەستە بوو بۆ گەنجان ,لە ڕێگەی چالاکیەکانەوە گەنجانی بەهرەمەند ببنە خاوەن کارو پیشە ی تایبەت بە خۆیان و پێگەیاندنی گەنجان و فێرخوازان  کە داهاتووی نیشتیمان سوود لە تواناکانیان ببینن ,ئەمەش وایکردووە بەسەدان گەنج لەتەواوی میدیاو ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و شوێنی کاری تایبەت جێگایان بێتەوە

ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان

نوسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری سەنتەر –

کارکردن لەسەرداتابەیسی تایبەت بە بەرنامەی گەنجان و تۆمارکردن و پاراستنی داتاکان –

ئامادە کردن وکارکردن لەسەر فۆڕمی فێرخوازەکان –

بەجێگەیاندنی کاروباری ڕاگەیاندن بۆ خول و چالاکیەکان –

پاراستنی تۆمار و بەڵگەنامەی وردی هەموو چالاکییەکانی –

بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکیتر داوای لێبکرێت لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەر –

بڕوانامە و داواکاریەکان:

بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی کار یان بوارێکی پەیوەندیدار –

ئەزموونی پیشەیی ٣ ساڵ لە بواری کارگێڕیدا –

توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت –

توانای گەشتکردن بۆ دەرەوەی دەربەندیخان –

زانیاری باشی هەبێت لەسەر بەرنامەی گەنجان –

ئاستی زۆر باش لە توانستی زمانی کوردی (نوسین، خوێندنەوە و ئاخاوتن) –

کاتی کارکردن:  8:30 –  5:00    (١ کاتژمێر پشووی نیوەڕوان)

More Information

  • This job has expired!