Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی کازیوەی سەرا
کازیوەی سەرا سەنتەریکە بۆجیبەجیکردنی بەرنامەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی وفۆکەس گروپ دسکەشن بۆ منداڵانی ئیشکەر لە شاری سلیمانیدا بۆ ئەو منداڵانەی کە کاردەکەن دەستنیشان دەکرێن لە لایەن لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر منداڵەکان ئەهێنرێنە سەنتەرەکە تا بەشداربن لەفۆکەس گروپ دسکەشن و پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی کە بەرنامەکانی هاورێی بچوک بۆ تەمەنی (٦-٩) خۆراگری منداڵان (١٠-١٤) ساڵ خۆراگری گەنجان ( ١٥-١٧) رێبەری کچانی هەرزەکار(١٠-١٧) ساڵ بەشدار بن و دایک و باوکی منداڵەکانیش کارامەیەکانی خێزان بۆ ئەنجام ئەدرێت
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و بەشداریکردن لە بەرنامەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی وفۆکەس گروپ دسکەشن لەگەڵ منداڵان، خێزانەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا بۆ تێگەیشتن لە دیدگاکانیان سەبارەت بەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە کاریگەرییان لەسەر منداڵان و کۆمەڵگا هەیە
سەرپەرشتی و ئاسانکاری بۆ دانیشتنەکانی بەرنامەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی وفۆکەس گروپ دسکەشن ، دڵنیابوون لە ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوانی بۆ بەشداربووان بۆ ئەوەی ئەزموون و تێڕوانینەکانیان بەیەکەوە باس بکەن
شیکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لە دانیشتنەکانی بەرنامەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی وفۆکەس گروپ دسکەشن کۆکراونەتەوە بۆ دیاریکردنی کێشە سەرەکیە کۆمەڵایەتیەکانی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ورد، بەشداریکردن لە ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانە (هەردوو جۆرایەتی و چەندایەتی) لە چالاکییەکان لە پڕکردنەوەی ئامرازە دیاریکراوەکان (فۆرمی هەڵسەنگاندن، فۆرمی بەدواداچوون، فۆرمی ئاڕاستەکردن، دەرچوون و فۆرمی چاودێری). پێشکەشکردنی هەر ڕاپۆرتێکی تر
بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی دایک و باوک و چالاکییەکانی کۆمیتەی پاراستنی منداڵ لەسەر بنەمای کۆمەڵگا
پەرەپێدان و جێبەجێکردنی چالاکیی و دەستپێشخەریی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە پاراستنی منداڵ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانەش وۆرک شۆپ، ڕاهێنان، و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان
پاراستنی تۆمار و بەڵگەنامەی وردی هەموو چالاکییەکانی ئاسانکار
بڕوانامە و داواکاریەکان:
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمەڵایەتی، دەروونناسی، کۆمەڵناسی، یان بوارێکی پەیوەندیدار –
ئەزموونی پیشەیی ٢ ساڵ وەک ئاسانکار –
شارەزایی باش لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە بەشداریکردن لە بەرنامەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی و فۆکەس گروپ دسکەشن لەگەڵ منداڵان و کۆمەڵگا
توانای شیکار کردن و هەڵسەنگاندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان –
توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت
ئەزموونی کارکردن لە پاراستنی منداڵان، پەرەپێدانی کۆمەڵگا، یان شوێنە مرۆییەکان، هەبوونی زانیاری دەربارەی بنەماکانی پاراستنی منداڵ –
زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت –
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بەو شێوازەی داواکراوە پڕ بکەرەوە