Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی کازیوەی سەرا
کازیوەی سەرا سەنتەریکە بۆجیبەجیکردنی بەرنامەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی وفۆکەس گروپ دسکەشن بۆ منداڵانی ئیشکەر لە شاری سلیمانیدا بۆ ئەو منداڵانەی کە کاردەکەن دەستنیشان دەکرێن لە لایەن لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر منداڵەکان ئەهێنرێنە سەنتەرەکە تا بەشداربن لەفۆکەس گروپ دسکەشن و پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی کە بەرنامەکانی هاورێی بچوک بۆ تەمەنی (٦-٩) خۆراگری منداڵان (١٠-١٤) ساڵ خۆراگری گەنجان ( ١٥-١٧) رێبەری کچانی هەرزەکار(١٠-١٧) ساڵ بەشدار بن و دایک و باوکی منداڵەکانیش کارامەیەکانی خێزان بۆ ئەنجام دەدرێت
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
بەشێوەیەکی گشتی کارمەندی پرسگە بەرپرس دەبێت لە
پێشوازیکردنی منداڵان و خێزانەکانیان بە گەرمی و هاوسۆزی، دڵنیابوون لە ژینگەیەکی دۆستی منداڵان کە ڕەنگدانەوەی بەها و ئەرکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بێت
بەرپرس دەبێت لە دەفتەری هاتووچۆی کارمەند و خۆبەخش. دڵنیابوون لە تۆمارکردنی هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی کارمەندان، پاراستنی تۆماری وردی ئامادەبوونیان
یارمەتیدان لە هەماهەنگی و دانانی کاتەکانی چاوپێکەوتن بۆ منداڵان، خێزانەکان
بەڕێوەبردنی پەیوەندییە هاتووەکان، سکرینکردن و ئاراستەکردنیان بۆ کەسانی گونجاو
تۆمارکردنی ناو و بەروار و کاتی سەردانکەران و منداڵەکانیان
دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی منداڵان و خێزانەکان کە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، پێشکەشکردنی هاوکاری بەپێی پێویست
پەیوەندیکردن بە خێزان و ئەو کەس و شوینانەی کە پێویستە پەیوەندیان پێوەبکرێت
یارمەتیدان لە ئەرکە کارگێڕییە سەرەتاییەکان، وەک فایلکردن، فۆتۆکۆپیکردن، سکانکردن و داخڵکردنی داتا
وەڵامدانەوەی پەیوەندی
بەشداریکردن لە هەڵمەتی هۆشیاریەکان و جالاکیەکان
کارکردن لەسەر داتابەیس و داخڵکردنی داتای سودمەندان و پاراستنی زانیاریەکان
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گۆۆگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە