Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پەروەردە
بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەیەکان
هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان:
كاركردنی وێنە كێشان لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت –
فێركردنی ئەو منداڵانەی توانای فێربونی وێنە كێشانیان هەیە –
کارکردن لەسەر دەرخستنی تواناو بەهرەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت –
شارەزایی هەبێت لە ئیشی دەست و سیرامیک –
ئامادەكردنی تابلۆ و كردنەوەی پێشانگا بۆ منداڵەكان لە بۆنە و یادە كاندا –
بەشداریکردن لە هەڵمەتە هۆشیاریەکان و چالاکیەکانی بەرنامە –
هاوکاریکردنی بەشەکانیتری پرۆژەکە لەکاتی پێویستدا –
بڕوانامە و داواکاریەکان:
بروانامەی پەیمانگە یان زانکۆی هەبێت لەبەشی هونەری شێوەکاری،زانکۆ پەروەردەی هونەر –
ئەزمونی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت –
شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –
تێبینی/ ماوەی کارکردن ٩ مانگە لە مانگی ٤/٢٠٢٤ تا ٣١/١٢/٢٠٢٤
شوێنی کارکردن / سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
More Information
- Address Sulaimaniyah, Rizgary 408, Hapsakhany naqeeb
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە