Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پەروەردە
بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت ) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەییەکان، هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی ورد بۆ دیاریکردنی پێداویستییە تایبەتەکان، خاڵە بەهێزەکان و ئاستەنگەکانی هەر منداڵێک، پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پلانی پەروەردەی تاکەکەسی کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پێداویستییە داڕێژراوە
بەشداریکردنی خێزانەکان و چاودێران لە پرۆسەی پەروەردەداابینکردنی ڕێنمایی بۆ بەهێزکردنی خێزانەکان لە پشتگیریکردنی فێربوون و گەشەکردنی منداڵەکەیان لە ماڵەوە
بە بەردەوامی چاودێری و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدات بۆ پێشکەوتنی هەر منداڵێک و تۆماریان دەکات، تۆمارەکان دەپارێزێت
نوسینی ڕاپۆرتی ڕۆژانە لە کۆتایی ڕۆژدا –
بەشداریکردن لە هەڵمەتە هۆشیاریەکان و چالاکیەکانی بەرنامەی پەروەردە –
ئاگاداربوون لە توێژینەوە تازەکان، باشترین پراکتیزەکان، و ڕەوتە سەرهەڵداوەکان لە بواری پەروەردەی تایبەتدا –
داڕشتن و سەرپەرەشتی کردنی ڕاهێنانی پەروەردەیی و چالاکی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت –
هاوکاریکردنی بەشەکانیتری پرۆژەکە لەکاتی پێویستدا –
بڕوانامە و داواکاریەکان
(BCBA، RBT) بروانامەی سۆشیولۆجی یان پەیوەندیدار لە پەروەردەی تایبەت یان شیکاری ڕەفتار بۆ نمونە –
ئەزمونی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت –
توانای دامەزراندنی پەیوەندی متمانەپێکراو و دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری –
شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –
شارەزایی لە زمانی عەرەبی و کوردی –
More Information
- Address سلێمانی ، ڕزگاری ، حەپسەخانی نەقیب ٤٠٨
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێج بە شێوازی داواکراو پڕ بکەنەرە