Job Overview
دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پەروەردە
بەرنامەی پهروهرده سهرپهرشتی پڕۆژە پەروەردەیەکانی منداڵپارێز دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و شاروشارۆچکەکانی دەکات,کە بریتین له(مهڵبهندهکانی ڕۆشنبیری كازیوهی منداڵان چوارتا، عەربەت ) ،خوێندنگهی دواناوهندی شههید جهباری تێکەڵ،سهنتهری ڕاهێنانی پهروهردهیی بۆ منداڵی خاوهن پێداویستی تایبهت، باخچهی كازیوه/ كهمپی عهربهت) هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەی کورت خایەن وەک خولی پەروەردەی نافەرمی لە قوتابخانە و باخچەکانی شاری سلیمانی وە دەوروبەری، بەشداری کردن لە پرۆسەی گەراندنەوە بۆ خوێندن ، پڕۆژهی خولى هاوينه لە خوێندنگەکان، و راهێنانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت و چالاکیە پەروەردەییەکان، هەر وەها بەرنامە بەردوامە لە هەماهەنگی و پاڵپشتی کردنی پرۆسەی پەروەردەی منداڵ و بەشداری کردن لە جالاکی جۆراو جۆرەکانی پەیوەندی دار بە منداڵان و نمایش کردنی چالاکی و پاڵپشتی کردن لە منداڵان و پلان دانان بۆ ئەنجام دانی چالاکیکانی بەرنامە
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
یارمەتی ڕاهێنەر دەدات لە جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی فێرکاری کە بۆ فێربوونی منداڵانی خاوەن پێویستی تایبەت داڕێژراون –
یارمەتیدان لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێشکەوتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت. یارمەتیدان لە پاراستنی تۆمارەکان
یارمەتیدان لە ئامادەکردنی کەرەستەی فێرکاری، سەرچاوە و چالاکییەکان کە بەپێی پێداویستی هەر منداڵێک بگونجێت –
یارمەتیدان لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری لەبار بۆ سەرکەوتنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت –
ئاسانکاری بۆ پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان ڕاهێنەر، منداڵان، خێزانەکان و ئەندامانی تری تیمەکەدا –
ئەنجام دانی گشت ئەو ڕاهێنانانەی کەبۆی دیاری دەکرێت لەلایەن ڕاهێنەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پرۆژەکەدا –
بەشداریکردن لە هەڵمەتە هۆشیاریەکان و چالاکیەکانی بەرنامە –
هاوکاریکردنی بەشەکانیتری پرۆژەکە لەکاتی پێویستدا –
بڕوانامە و داواکاریەکان
بروانامە لە سۆشیولۆجی یان پەروەردەی تایبەت –
ئەزمونی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت –
شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان –
شارەزایی لە زمانی عەرەبی و کوردی –
More Information
- Address سلێمانی ، ڕزگاری ، حەپسەخانی نەقیب ٤٠٨
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێچ بە شێوازی داواکراو پڕ بکەنەرە